کاتژمێر ٩ی بەیانی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی حەمزە یادیار تەمەن ۲۵ ساڵ و مووسا یادیار تەمەن ٢٦ ساڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانه‌وه بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەكانی هه‌واڵ، هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان ئەو دوو برایەیان بە لێدان و توندوتیژییەوە لە شوێنی کاری مووسا یادیار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. هه‌روه‌ها سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌دوای ڕفاندنی ئه‌و دوو گه‌نجه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكیان و هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانیان پشكنیوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.