قوتابیانی شاره‌كانی شادگان و ئابادان له ئوستانی خووزستان له ئاست نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕه‌سووڵ خادم به بڵاوكردنی ویدیۆی قوتابیانی به‌لووچستان باسی له برسیه‌تی قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئوستانداری خووزستان بۆ شاره‌كانی شادگان و ئابادان، قوتابیانی مه‌دره‌سه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی كاره‌با نیشان داوه. قوتابیان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی پچڕانی كاره‌با، ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه كار ناكات و به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا، ناتوانن په‌نجه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه و ژووره‌كانی خوێندن زۆر گه‌رمه و قوتابیان ده‌بورێنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕه‌سووڵ خادم وه‌رزشوانی به ئه‌خلاقی ئێران ویدیۆیه‌كی له سه‌ر دۆخی خراپی قوتابیانی به‌لووچستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه قوتابیانی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی هه‌ژاری ناتوانن نانی به‌یانی بخۆن و له مه‌دره‌سه‌كان دا له هۆش خۆیان ئه‌چن. كاتێك نان و په‌نیر و خورما به قوتابیان ئه‌ده‌ن، به‌شێكیان نایخۆن و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ ماڵ و ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ برا و خۆشه‌كه برسیهكانمان ده‌یخۆین.