کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، ژنێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی سه‌میرا نووربه‌خش، له‌لایه‌ن داواكارهكهیهوه به چه‌ك كوژرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سەمیرا نووربەخش بەهۆی ڕەتکردنی داوای هاوسەرگیریی خوازبێنەکەی به چه‌ك کوژراوە. شایانی باسه كه سەمیرا نووربەخش پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و دایكی منداڵێكه. به وته‌ی پۆلیسی كرماشان، بكوژ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی هه‌ڵهاتووه و هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.