“حورا نیكبه‌خت” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و تێپه‌ڕبوونی زۆرتر له ١٠ ڕۆژ به سه‌ر مانگرتنیدا، له مانگرتن به‌رده‌وامه.
ناوبراو مامۆستای زانكۆ و هه‌روه‌ها چالاكی مافی ژنانه، كه له زیندانه‌كانی ڕژیمدا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه. ئه‌و چالاكوانه سیاسییه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و كه‌مكردنی ١٠ كیلۆ کێش، دژ به به‌رزبوونه‌وه ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها دۆخی خراپی زیندانیان له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم، مانی له خواردن گرت و ڕاگه‌یاند كه له ڕۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وامی به مانگرتن له خواردنی ته‌ڕ و وشك ئه‌دات.