شه‌وی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، له چه‌ند ناوچه‌ی شارستانی كه‌ره‌ج و نه‌زه‌ر ئاباد، سه‌ر به پارێزگای ئه‌لبۆرز، چه‌ند ناوه‌ندێكی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌قییه‌وه و ئاگریان لێ كه‌وته‌وه.
له شارستانی نه‌زه‌ر ئاباد، ناوه‌ندێكی نییزامی نهێنی ڕژیم، به شێوازێكی گوماناوی ته‌قییه‌وه و ئاگری گرت، هه‌روه‌ها وزه‌خانه‌ی قائم له شارستانی كه‌ره‌ج، ته‌قییه‌وه، كه بوو به هۆی پچڕانی كاره‌بای ئه‌و ناوچه‌یه. هاوكات له ناوچه‌ی ماهده‌شتی كه‌ره‌ج چه‌ند شوێنێكی دیكه ئاگریان لێكه‌وت، كه هێشتا زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی له به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه، هۆكاره‌كه‌ی بوومه له‌رزه ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام هه‌ندێك ڕاپۆرت باس له ته‌قه‌ی په‌دافه‌ندی ئاسمانی حكومه‌ت وهه‌روه‌ها فڕینی فڕوكهی شه‌ڕ له سه‌ر ئاسمانی تاران ده‌که‌ن.
