ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ گوڵانی ١٤٠٤، به‌ندكراوێك به ناوی “مێهدی عه‌لیڕه‌زایی“ به‌ندكراو له زندانی بێهبه‌هان، به هۆی بێبه‌شی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاویدا ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو باره‌ها به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی خوازیاری پێدانی مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و موره‌خه‌سی ده‌رمانی ببوو، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانی نه‌درابووه و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كرابوو.