ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ت نه‌وتی كاروون دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی ١٧ ساڵه چاوه‌ڕێی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یین به‌ڵام مافیاكانی نێو وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕێگه ناده‌ن داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت. كرێكاران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، وه‌لانانی جیاوازی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.