ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ١٥ كرێكار له شاره‌كانی جه‌هرۆم، بروودجێرد، كاشان و تاران تووشی ڕووداو بوون و به‌وهۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلی كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رق له جاده‌ی جه‌هرۆم بۆ شیراز تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و به‌وهۆیه‌وه، دوو كرێكار به ناوه‌كانی مێهدی ته‌وه‌كۆلی و مه‌جید حسێن پور گیانیان له‌ده‌ست داوه و كرێكارێك بریندار بووه. له شاری برووجێرد، به‌هۆی داڕمانی دیوار دوو كرێكاری ساختمانی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها، له شاری كاشان سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی كارگه‌یه‌ك وه‌رگه‌ڕاوه و له ئنجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شه‌شه كرێكار بریندار بوون. له شاری تاران، دووكانێكی میكانیكی ئاگری گرتووه و به‌وهۆیه‌وه چوار كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.