ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر باروودۆخی كرێكاران له ساڵی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایانگه‌یاند: له نێوان ١١ی گوڵانی ١٤٠٣ بۆ ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، ١٨ هه‌زار و ٣٥٤ كرێكار به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به لانیكه‌م، ١٦ هه‌زار و ٢٧٣ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا دوو هه‌زار و ٨١ كرێكار به هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه. ٢٢.٦٣٪ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، ١٤.٢٣٪ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ، ١٠.٥٧٪ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه، ١٠.٣٧٪ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی شتی سه‌خت، ٨.٨٥٪ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی ژاراویبوون، ٧.٦٢٪ی ڕووداوه‌كان له مه‌عده‌نه‌كانی ئێران، ٦.٤٢٪ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی گازگرتوویی، ٦.٣٩٪ی ڕووداوه‌كان له كارگه سه‌نعه‌تیه‌كان، ٦.١٩٪ی ڕووداوه‌كان به‌هۆی به‌رقگرتوویی و ئاماره‌كانی دیكه په‌یوه‌ندییان به خنكان، پترۆشیمی و پاڵاوگه‌كان، كاری ساختمانی، لێدانی بیری ئاو و كه‌شاوه‌رزی هه‌یه.