خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئوستانی خووزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵان، له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم له مایه‌پووچبوون نزیك بوونه‌ته‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، نرخی دانه‌وێڵه و خۆراكی په‌له‌وه‌ر، هه‌روه‌ها نرخی ئاو و كاره‌با به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به‌شێك له خاوه‌ن كێڵگه‌كان به هۆی بڕانی به‌دره‌وامی كاره‌با زیانیان به‌ركه‌وتووه.