ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، خه‌ڵكی شاری دزفول دژ به ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو، له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌یان بوون.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “مه‌حموود ئۆستاد مهمزایی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “كه‌ریم فهرهخوهند” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “دزی چه‌كداری”، حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردار سه‌پێندرا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای لێخۆشبوونی ماڵدزراوهکان، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون. خه‌ڵكی ناڕازی به‌م حوكم و كرده‌وه نایاساییه‌ی ڕژیم له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌یان بوون.