ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤، حوكمی ئێعدامی “موحسن له‌نگه‌رنشین” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به‌ڕێوه چوو.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی ناڕه‌وای “سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆموڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌م حوكمه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ڕێوه چوو.