ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، هاوكات له گه‌ڵ شه‌ست و شه‌شه‌مین هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆسێداره”، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له زیندانی ئێڤین به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی به‌ندكراوان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له‌و به‌ندیخانه‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مانیان گرت و هه‌روه‌ها پاش مانگرتنه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “به‌ندكراوانی سیاسی پێویسته ئازاد بكرێن” و “سۆند به خوێنی یاران، تا كۆتایی ڕادوهستین” و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی ناوی له سێداره دراوان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون و كۆماری ئیسلامی‌یان به به‌رپرسی هه‌موو كاره‌ساته مرۆییه‌كانی ئێران ناو برد. جێگای ئاماژه‌یه به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین یه‌كه‌مین گروپه كه پاڵپشتی و به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كرد.