كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان(سنه، مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، سه‌قز و زیویه)، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، له په‌یامێك دا وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كرد.
لهوپهیامهداهاتووه،ڕووداویدڵتهزێنیتهقینهوهلهبهندهرڕهجاییدڵوویژدانیههرمرۆڤێكدهلهرزێنێت،بهڵامبهرپرسانیڕژیمبۆڕێگریلهدووبارهبوونهوهیئهوڕووداوانههیچههنگاوێكیانههڵنهگرتووه،لهحاڵێكدابۆڕووداوهتهبلیغاتیهكانیانههزینهیملیاردیدهكهن. ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه و به هۆی ناكارامه‌یی ڕژیم، دووباره و دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌و باروودۆخه سه‌خته ڕووداوه‌كانی هاوشێوه وه‌كوو كه‌شتی سانچی، ساختمانی مترۆپۆل، ساختمانی پلاسكۆ، مه‌عده‌نه‌كانی ته‌به‌س و یۆرتی ئازادشار، ته‌قینه‌وه‌ی قه‌تاری نه‌یشابوور و پێكانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینیمان وه‌بیر دێنێته‌وه. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو قوربانیان، داوا له هه‌موو به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كات هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن و داوای لێبوردن له كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری و هه‌موو خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ڕووداوه له ئه‌ستۆ بگرن و زیانه گیانی و مادییه‌كانی خه‌ڵك قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ندین سه‌ندیكای كرێكاری و ڕێكخراوه‌ی سنفی و كرێكاری دیكه‌ی ئێرانیش له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ربڕیوه.