کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سێ ئه‌نباری تاران

برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سێ ئه‌نباری

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی گوڵان، سێ ئه‌نبار له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی بێعسه‌ت، تێهرانپارس و نازی ئاباد ئاگریان گرت و به‌وهۆیه‌وه‌ پێنج كرێكار بریندار بوون.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی تاران، پێنج كرێكار له‌ سێ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌نباره‌كانی سیگار و توتن به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ پاش چه‌ند كاتژمێر كونتڕۆڵ كراوه‌ به‌ڵام هێشتا هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه‌.