خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری سه‌قز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان له به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، گرووپێك لە خوازیارانی پڕۆژەی مه‌سكه‌نی میللی(پڕۆژەی ١١٩٧ یەكەیی) سه‌قز، بۆ چەندەمین جار بە كۆبوونه‌وه لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ته‌واو نه‌كردنی پڕۆژه‌كه نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه: پاره‌یه‌كی زۆریان داوه و ناچار بوون وامی بانكی وه‌ربگرن، به‌ڵام خانووه‌كانیان هێشتا ته‌واو نه‌كراوه و له به‌ر كرێنشینی، توانای په‌رداختی قیستی وامه‌كانیان نییه.