ئومید فه‌راغه‌ت، ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن لقی ٧ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئومید فه‌راغه‌ت به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج بانگهێشت كراوه و ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردووش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه به هه‌مان تۆمه‌ت به شه‌ش مانگ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرابوو.