ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٥ و ٦ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی سیاسی و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ته‌ورێز، یه‌زد و زاهدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی مێهران زۆڵفی، ئه‌سغه‌ر نوری نیا و ڕه‌شید سه‌یدزاده به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ته‌ورێز و یه‌زد ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ڕۆسته‌م زه‌ینه‌دینی و عه‌بدۆلسه‌مه‌د شه‌هبازی به تۆمه‌ته‌كانی سیاسی و مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهدان له سێداره دراون.