سەرەڕای هەوڵەکانی ڕژیم بۆ ڕێگری‌کردن لە به‌ڕیوه‌چوونی فێستیواڵی کوچەی بووشێهر، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز خۆڕسكانە دەستیان بە سەما و گۆرانی لە سه‌ر شەقامەکانی ئه‌و شاره كرد.
پێشتر ڕێکخەرانی فێستیواڵەکە ڕایانگەیاندبوو کە ئەم بۆنە فەرهەنگییە تەنها لە سێ شوێنی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت و “ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر شتێک کە لە کۆڵانەکاندا ڕووبدات”. هه‌ر چه‌ند نوێنه‌رانی عه‌لی خامنه‌یی له بووشێهر و ده‌شتستان به هاوكاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌وڵیان دا ڕێگه له به‌ڕیوچوونی فێستیواڵه‌كه بگرن، به‌ڵام چوارەمین خولی فێستیواڵی فەرهەنگی “کوچە” ئێوارەی ڕۆژی هەینی دەستی پێ‌کرد و تا ١٠ی ئه‌م مانگه بەردەوام دەبێت.