ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، چوار كانتینێر له كۆگای ماده كیمیاییه‌كانی به‌نده‌ر ڕه‌جایی له هۆرمۆزگان ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم ڕوونكردنه‌وه‌یان له سه‌ر هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌داوه به‌ڵام به‌رپرسانی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی زۆری ئاگره‌كه، ناتوانن لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه بكه‌ن. هه‌روه‌ها تیمه‌كانی فریاگوزاری خێراش ده‌ستڕه‌سییان به ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌وه نییه كه له نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش گۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چوار كانتینێر كه سووته‌مه‌نی تایبه‌تی مووشه‌كیان بووه و به تازه‌یی له وڵاتی چینه‌وه هاورده كراوه ته‌قیوه‌ته‌وه و كارناسان ئه‌گه‌ری به ئه‌نقه‌ست بوونی ڕووداوه‌كه‌یان ڕه‌د نه‌كردووه‌ته‌وه.