به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٤ زیندانی سیاسی و عه‌قیده‌تیبه بڵاو كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و هه‌روه‌ها ده‌رمانی “محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی” به‌ندكراوی سیاسی بوون.
به‌ندكراوان له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌و زیندانیه نه‌ك ته‌نیا له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدایه، به‌ڵكوو به هۆی پاراستنی مافی كه‌سێكی دیكه حوكمی ناڕه‌وای ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ڕاگرتنی ئه‌و به‌ندكراوه به هه‌ر مه‌به‌ستێك به پێچه‌وانه‌ی یاسایه. ناوبراو له چه‌ند دۆسیه‌دا سه‌رجه‌م زۆرتر له ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ده‌رمان و پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه.