ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، “ستاره موووساپوور” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، له ناوچه‌ی قتووری شارستانی خۆی، له لایه‌ن برای هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به بیانوو كێشه‌ی خێزانی به ده‌ستڕێژی گولله كوژرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو بۆ پاراستنی گیانی سێ ڕۆژ پێش له كوژرانی، په‌نا بۆ ماڵی باوكی ده‌بات، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پاراستنی نامووس، ئه‌و كچه‌یان بۆ ماڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناردووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه بکوژه‌که پاش ڕۆژێك ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به لێخۆشبوونی باوكی ئه‌و كچه ئازاد كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ٢٠ رۆژی ڕابردوودا، ٢٢ كچ له كوردستان و ئێران له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كان و هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه، به مه‌به‌ستی پاراستنی نامووس كوژراون.