به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندانه‌كانی ئێڤین و قه‌رچه‌ك دوو به‌ندكراوی سیاسی‌یان به ناوه‌كانی عه‌لیڕه‌زا شاه‌محه‌ممه‌دپور و مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، عه‌لیڕه‌زا شاه‌محه‌ممه‌دپور تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و پێویستی به نه‌شته‌رگری له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به ده‌رمانی پێویست گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌ك باری ته‌ندرووستی ناجێگیره به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كه‌ره‌ج له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
