ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، به‌ندكراوانی ٤١ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ شه‌ست و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان گرت و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه.
به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌كه‌یاندا له‌سێداره‌دانی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو و سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر پژمان سوڵتانییان به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٤وه تا به ئه‌مڕۆ به‌لانیكه‌م ٨٨ به‌ندكراو له‌وانه پێنج ژن، ٧ به‌ندكراوی سیاسی و دوو منداڵ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كراون. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدام نیشانه‌ی ترسی ڕژیم له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكه و له‌و ڕێگه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات كه‌ش و هه‌وای سه‌ركوت به سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا بسه‌پێنێت. به‌شداربووانی كارزاری نا بۆ ئێعدام داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له ماشینی كوشتاری كۆماری ئیسلامی بگرن و گیانی ده‌یان كه‌س له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن.