كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی لاوان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ولانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.