کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌هناز ته‌به‌ری له‌ ڕه‌شت

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌هناز ته‌به‌ری له‌ ڕه‌شت 3

شه‌هناز ته‌به‌ری چالاكی سیاسی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شت شه‌هناز ته‌به‌رییان به‌ته‌بلیغ دژی نیزامتۆمه‌تبار و وێڕای زه‌وتكردنی هه‌موو كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی ناوبراو و كچه‌كه‌ی‌، ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان گواستووه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌ چالاكه‌ سیاسییه‌ پێشتریش چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه‌.