ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران و پاڵاوگه‌ی ١٢ی پارسی جنووبی، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس به كۆبوونه‌وه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هاوسانسازی حه‌قه‌ده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.