کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی له‌ دێهده‌شت

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی له‌ دێهده‌شت 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی دێهده‌شت له‌ پارێزگای كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له‌ شاری بێهبه‌هان‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

فه‌رشاد ده‌ستمۆزدی مانگی خه‌رمانانی  ساڵی ١٤٠٢، كاتێك له‌ مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی پێدرام ئازه‌رنووش، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به‌شداری كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی یاسووج ڕاگوێزرا. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ڕژیم به‌ تۆمه‌ته‌كانیته‌بلیغ دژی نیزاموتێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتسه‌رجه‌م به‌ سێ ساڵ  و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوو.