ڕۆژی سێشه‌ممه 26ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌ندكراوێك ژن به ناوی “مه‌رزیه ئیسمائیلی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خێزاندار، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، ئێعدام كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی ناچار به جێبه‌جی كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و به هۆی ڕاگرتنی ٦٠٠ گره‌م له‌و مادده‌یه، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه به هۆی نه‌بوونی پشتیوانی مادی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.