وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مرێكا له وڵامی هه‌واڵنێران دا وتی: هێزه‌كانمان له سووریا ناكشێنینه‌وه به‌ڵكوو به‌پێی پێویستی ئۆپراسیۆنه‌كان و باروودۆخی نائاسایی بڵاوه‌یان پێده‌كه‌ین.
پنتاگۆن ئەو هەواڵانە رەت دەكاتەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکەن و دەڵێت، ئەمریکا بەپێی پێویست، هێزەکانی دابەش دەکاتەوە. وتەبێژی پنتاگۆن، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەپێی پێویستی ئۆپەراسیۆنەکان و بارودۆخی نائاسایی بڵاوه به هێزه‌كانی ده‌كات، ئه‌م ئاڵووگوڕانه رەنگدانەوەی سرووشتی نەرم و نیانی سیاسەتەکانی بەرگری جیهانی ئەمریکایە و توانای نیزامی ئه‌و وڵاته بۆ بڵاوەپێکردنی خێرا لە سەرانسەری جیهان نیشان ئه‌دات.