ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی هدیه فه‌لاح، كچی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی قوربانی پیاوسالاری له گوندی ماكرانی مازه‌نده‌ران به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هدیه فه‌لاح له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ڕفێندرا و له جه‌نگه‌ڵه‌كانی عه‌باس ئابادی مازه‌نده‌ران، به وه‌حشیانه‌ترین شێوه ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر و پاش به‌ستنی ده‌ست و پێی، كوژرا. هه‌ر چه‌ند میدیاكانی ڕژیم هۆكاری مردنی ئه‌و كچه‌یان خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان نه‌دركێنن.