کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٢٥ خوێندكار له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی ئه‌هواز

ژاراویبوونی ٢٥ خوێندكار له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی ئه‌هواز 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی خاكه‌لێوه‌، ٢٥ خوێندكاری زانكۆی زانیاری پزیشكی ئه‌هواز پاش خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خوێندكارانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئه‌هواز ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و ئوستانداری خووزستان هاتووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت و فه‌رمانی به‌ چاودێری كردنی به‌رده‌وامی خۆراكی خوێندكاران داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆی ئێران له‌ ئاست بڵاوكردنی خۆراكی بێ كوالێتی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌نجوومه‌نی خوێندكارانی ئێران هۆشداریان به‌ ده‌وڵه‌ت داوه‌.