ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ژنانی شاری ئیسفه‌هان به كۆبوونه‌وه له قه‌راخی چه‌می زایه‌نده‌ڕوود و خوێندنی سرود و په‌خشان، ده‌نگیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی به‌رز كرده‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو کراونه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه به بێ حیجابی ئیجباری و به خوێدنی په‌خشان و گۆرانی بۆ پێشوازی له به‌هاری ئه‌مساڵ، بوون به هێمایه‌كی خۆڕاگری دژ به سیسته‌می پیاوسالار و دژه ژنی كۆماری ئیسلامی. به‌شداربووان ئه‌م په‌یامێکیان ئاراسته‌ی هه‌موو ژنان کرد که تا كاتی وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه‌كانیان به‌رده‌وام بن له خه‌بات.