ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به هۆی به ته‌واوی داخستنی سنووری “پیركووری” شارستانی ڕاسه‌ك له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچ كه له ڕێگه‌ی سووختبه‌رییه‌وه ژیانیان دابین ده‌كرد، بێكار كران.
به پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، پاش داخستنی ئه‌و سنووره، به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی به‌لووچستان كه به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و ژێرخانه‌كانی، ڕوویان له پیشه‌ی پڕ له مه‌ترسی سووختبه‌ریكردووه، بێكار كراون و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی خراپتر بوونی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه به شێوازێكی سیسته‌ماتیك هه‌ژار كردووه و ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری له بونیادی بنه‌ماڵه‌كان داوه.