له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ٥ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی كرمان، ئه‌راك، به‌ندرعه‌باس و ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار زیندانی كه یه‌كێكیان كورد و خه‌ڵكی شاری بانه‌یه، به ناوه‌كانی “ڕه‌حیم ڕه‌حیم نژاد، عه‌لی فه‌زا دووستیان، ئه‌بووبه‌كر شه‌هبه‌خش و ئه‌یووب به‌رنیایی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له زیندانه‌كانی “كرمان، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج و به‌نده‌ر عه‌باس“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ی مێرمنداڵ به ناوی “مێهدی مۆته‌وه‌لی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له به‌ندیخانه‌ی ئه‌راك، له سێداره دراوه.