ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی سپیداری ئه‌هواز و ناوه‌ندی زاهدان، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی به‌لووچ زهی” و “عه‌لی دهانی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانی زاهدان ئێعدام كران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “ئیبراهیم معماری” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ئابادان، به هه‌مان تۆمه‌ت له به‌ندیخانه‌ی سپیداری ئه‌هواز له سێداره درا. شایانی باسه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٩ به‌ندكراوی به‌لووچ له زیندانه‌كانی “وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، شاهروود، گه‌ناباد، ئیرانشه‌هر و زاهدان” ئێعدام كراون.