به وته‌ی هاونیشتمانیان، ڕوونی خۆراكی له بازاڕدا نایاب بووه و نرخی شت و مك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، هه‌روه‌ها ٣٠٠ قه‌له‌م ده‌رمان له بازاڕ دا ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك توانای كڕینی ده‌رمانی ئاساییشیان نه‌ماوه.
به وته‌ی دووكانداران، ڕۆنی خۆراكی و دانه‌وێڵه له بازاڕدا نایاب بووه و نرخه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه. بێكاری، هه‌ژاری، گڕانی و هه‌ڵاوسان ته‌نگی به خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه و زۆربه‌ی خه‌ڵك توانای كڕینی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی وه‌لانانی ئه‌رزی ته‌رجیحی، نرخی ده‌رمان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ٣٠٠ قه‌له‌م ده‌رمانی زه‌روور له ده‌رمانخانه‌كان دا نایاب بووه. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم بڕیاریان داوه ئه‌رزی ٢٨ هه‌زار تمه‌نی بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان دابین بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك توانای كڕینی ده‌رمانیان نه‌ماوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، نرخی كه‌لووپه‌لی ددانپزیشكی چه‌ند هێنده چووه‌ته سه‌ره‌وه و هه‌زینه‌كانی چاكسازی ددان، سنووری ١٠ بۆ ٣٠ ملیۆن تمه‌نی تێپه‌ڕ كردووه و ٥٥ له سه‌دی به‌ساڵاچووان ددانیان نییه.