ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هاوكات له‌گه‌ڵ دانوستانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا، خوێندكارانی ناڕازی به دانانی به‌نر، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون.
خوێندكارانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری تاران به دانانی به‌نرێك له‌و شاره ڕایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت له ڕێگه‌ی دانوستان له گه‌ڵ ئا‌مریكا بۆ مانه‌وه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌و ڕژیمه به هێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراو ده‌روخێت و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئه‌و دانوستانه ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه “خوێندكاران وه‌كوو هه‌موو خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی دیكه‌ی ئێران، تا كاتی ڕووخانی حكومه‌تی دژه مرۆیی ئیسلامی له ئێران تێئه‌كۆشن“.