به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی “ڕه‌زا محه‌ممه‌د حسێنی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به هۆی مانگرتنی له خواردن، له خراپیدایه.
ناوبراو ساڵی ١٤٠٢ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، نافه‌رمانی له هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئه‌ندامەتی له لایه‌نه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی ١٤ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه به هۆی سه‌ركوتی سیسته‌ماتیك، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زیندانیان و هه‌روه‌ها پێشێڵ كردنی مافی مرۆڤ، له‌و زیندانه مانی له خواردن گرتووه و تا ئێستا چه‌ند جار ڕه‌وانه‌ی بێهداری زیندان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه به‌رپرسانی زیندان نه‌ك ته‌نیا به‌دواداچوونه‌وه له سه‌ر داخوازییه‌كانی ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌امبوونی له مانگرتن بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕای ئه‌گوێزن.