کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هونەرمەندێکی ژن لە ڕەشت

هێرشی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هونه‌رمه‌ندێكی ژن لە

ڕۆأی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هێزەکانئ ڕژیم هێرشیان  کردە سەر ژنێکی ژەنیار لە مەیدانی شارەداری شاری ڕەشت و سەرەڕای زەوت کردنی سازەکەی، بێڕێزیان پێکردووە.

بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتووە، ژنێکی ژەنیار لە مەیدانێکی شاری ڕەشت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هێرش دەکرێتە سەری و بە بێ ئاگاداری سازەکەی لە پێش چاو هەمووان زەوت دەکرێت. ئەم کردەوەی ڕژیم بوو بە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک و هێزە ئێنتێزامییەکان و بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک ئەو شوێە بە جێ دێڵن.