کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کۆمەڵێک لە بەندکراوانی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

مانگرتنی کۆمەڵێک لە بەندکراوانی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد 2

کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی بەندی ١ی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لە ڕؤژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەوە مانیان لە خواردن گرتووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە، کۆمەڵێک بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی لە بەندی ١ی ئەو زیندانە دژ بە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر بەندکراواندا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، ١٣ بەندکراوی دیکە کە بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیووە بەندکراون و سەرەڕای ئەشکەنجە وئازاری زۆر، لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵکانیان بێبەش کراون، پەیوەست بەم هەڵوێستە شؤڕشگێرانە بوون. جێگای ئاماژەیە کۆمەڵێک لە زیندانیانی مانگرتوو لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە  هەڕەشەیان لێ کراوە و تەنانەت بۆ ماوەی یەک مانگ لە مافەکانیان بێبەش کراون.