په‌ریسا ده‌رویش، چالاكی مه‌ده‌نی ته‌من ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌شهه‌د به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی په‌ریسا ده‌رویشیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیكی نادیار گواسته‌وه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ چه‌نده‌مین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كرد، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرت و خوازیاری یارمه‌تی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بوون.