ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، چه‌ند ئۆتومبێل له هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی گۆت بۆن له شارستانی قه‌سرقه‌ند و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كان به هاوكاری لیباس شه‌خسییه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی گوندی گۆت بۆن و چه‌ندین كه‌سیان داوه‌ته به‌ر لێدان و پێنج شارومه‌ند له‌وانه منداڵێكیان بریندار كردووه.
