ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی “موراد ئوستوار” خەڵکی ئاوایی “پەسوێ”ی سهر به پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
بەیانیی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەكانی حكوومهت بە بێ بەڵگەی قهزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی موراد ئوستوار و ئهو هاووڵاتیهیان دەسبەسەریان کرد. ڕۆژی ڕابردوو ئهو شارومهنده خێزانداره پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێوه بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.