ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری سه‌ركوتی بۆ مه‌عده‌نی زێڕی ئه‌نده‌ریان له وه‌رزه‌قان گواسته‌وه.
به وته‌ی چالاكانی كرێكاری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، هۆكاری جێگیركردنی ئه‌و هێزه نیزامییه دیار نییه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و كاره سه‌ركوتی كرێكارانی ناڕازی یان تاڵانكردن بووه. پێشتر چه‌ند هه‌واڵ له سه‌ر نه‌دانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و كانگایه له‌لایه‌ن خاونكاری چینیه‌وه بڵاو كرابوو و ڕه‌نگه مه‌به‌ستی به‌رپرسانی ڕژیم له‌و كرده‌وه‌یه، پێش‌گرتن له مانگرتن و خۆپێشاندانی كرێكاران بێت.