بێ ته‌دبیری به‌رپرسانی پارێزگای كرماشان بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ٣٠٠ بارهه‌ڵگر ته‌ماته‌ی هه‌نارده‌كراو له سنووری په‌روێزخان و هیچ لایه‌نێك وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانی جووتیاران نییه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی پارێزگای كرماشان، ناهه‌ماهه‌نگی نێوان ئیداره‌ی گۆمرۆك و وه‌زاره‌تی سه‌مت بووه‌ته هۆی ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته و كه‌شاوه‌رز و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له ژێر باری بێ كه‌فایه‌تی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی حكوومه‌ت پشتیان چه‌میوه. حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی نه بایه‌خ به كه‌شاوه‌رز ئه‌دات و نه ئێش و ئازاری كرێكار و چینی زه‌حمه‌تكێش ده‌بێنێت.