ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی شاغڵ له كوره‌خانه‌كانی گوندی ساریقامیشی بۆكان، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، زیاتر له ٩٠ كوره‌خانه‌ی خشت په‌زی له ناوچه‌ی ساریقامیشی بۆكان بوونیان هه‌یه و كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ره‌نج نه‌دانی خاوه‌نكار به كێشه و گرفته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه. كرێكاران پاش مانگرتن له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری پێدانی هه‌زینه‌ی هاتووچۆ، دابینكردنی ئیمه‌نی و بێهداشتی شوێنی كار، هه‌روها پێدانی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. شایانی باسه كه كرێكاران نوێنه‌رێكیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار هه‌ڵبژاردووه.