ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌بووتۆرابی، نوێنه‌ری نه‌جه‌ف ئاوا له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی ڕوودانی شه‌ڕی ئاو له نێوان پارێزگاكانی ئێران هۆشداری به ده‌وڵه‌ت دا.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه وتی: دۆخی پارێزگای تاران مه‌ترسیداره و پارێزگاكانی فارس، زاهدان، به‌نده‌رعه‌باس و چه‌ند ئوستانی دیكه‌ی وه‌كوو چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و خۆراسانی جنووبی كاره‌ساتباره. لێدانی چه‌ند به‌ندئاو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبان له ئه‌فغانستان سه‌رچاوه‌ی ئاوی مه‌شهه‌دی وشك كردووه و ڕێژه‌ی باران بارین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی كه‌م ئاوی نه‌دۆزێته‌وه، شه‌ڕی ئاو له نێوان پارێزگاكانی ئێران ڕوو ئه‌دات.