ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، شەهێن عەبدولقادری، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، ٣٠٠ ساچمه‌ی به‌ركه‌وت و وێڕای نه‌بوونی توانای ماڵی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، هاوژینه‌كه‌ی به ناوی عوسمان مامه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كرا.
زیاتر لە ٢ ساڵ و نیو به سه‌ر برینداربوونی شه‌هین عه‌بدۆلقادری تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئێش و ئازارێكی زۆ ده‌كێشێت. چه‌ند حه‌فته به‌دوای برینداربوونی شه‌هین، واته ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، عوسمان مامه هاوسه‌ری ئه‌و شارومه‌نده برینداره، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و ماوه‌ی ٩٠٠ ڕۆژه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.