ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، ژنێكی دووگیانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كوزه‌رانی سه‌ر به پارێزگای كرماشان به ناوی فه‌رزانه مورادی، له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به چه‌ك كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنێكی گه‌نجی دوو گیان و دایكی دوو كچی دیكه‌ی ته‌مه‌ن پێنج و هه‌شت ساڵ له كوزه‌ران، به بیانووی ئه‌وه‌ی كۆرپه‌ڵه‌كانی كوڕ نه‌بوون له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه ئه‌شكه‌نجه و دواتر به چه‌ك كوژراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه بكوژ پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی هه‌ڵهاتووه به‌ڵام له‌لایه‌ن خزمه‌كانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی پۆلیس كراوه.